ناتانیاهو پێكهێنانی كابینەی نوێی راگەیاند


 

دوای هەڵبژاردنەكەی یەكی تشرینی دووەمی ئیسرائیل، سەرۆكی ئەو وڵاتە، ئیسحاق هێرتسۆگ سەرۆكی پارتی لیكۆد، بێنیامین ناتانیاهوی بۆ پێكهێنانی حكوومەت راسپارد.

تا نیوەشەوی ٢١ی كانوونی یەكەم، مۆڵەت درابووە ناتانیاهو بۆ ئەوەی كابینەی حكوومەتەكەی پێكبهێنێت، تەنها چەند خولەكێك پێش كۆتایی هاتنی ئەو وادەیەش ناتانیاهو، تەلەفۆنی بۆ هێرتسۆگ كرد و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی پێڕاگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانیی بێنیامین ناتانیاهو، ناوبراو لە میانی پەیوەندییەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئیسرائیل، رایگەیاندووە: “جەنابی سەرۆك، دەمەوێت ئەوەت پێڕابگەیەنم كە لە سایەی پشتیوانی گەورەی گەلەكەمان لە كۆتا هەڵبژاردندا، توانیم حكوومەتێك پێكبهێنم كە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی ئیسرائیل بكات”.

پێویست ناكات بێنیامین ناتانیاهو، راستەوخۆ لیستی ناوی كابینەكەی ئاشكرا بكات.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاوكراونەتەوە، رۆژی دووی كانوونی دووەم پەرلەمانی ئیسرائیل، دەنگ لەسەر كابینەكەی ناتانیاهو دەدات.

لە چەند ساڵی رابردوودا، ئیسرائیل بەردەوام رووبەڕووی قەیرانی پێكهێنانی حكوومەتی هاوپەیمانی و هەڵبژاردنی پێشوەخت بووەتەوە، كۆتاجاریش لە یەكی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامدرا و تیایدا پارتە راستڕەوەكان كە سەرۆكی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆكوەزیرانی پێشوو، بێنیامین ناتانیاهو سەرۆكایەتییان دەكات، توانیان لە كۆی ١٢٠ كورسی پەرلەمان ٦٤ كورسی بەدەستبهێنن.

سەرۆكی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرتسۆگ لە ١٣ی تشرینی دووەمدا، سەرۆكی پارتی لیكۆد، بێنیامین ناتانیاهوی بۆ پێكهێنانی حكوومەت راسپاردبوو.

واش چاوەڕوان دەكرێت كابینەی نوێی حكوومەت، ببێتە “راستڕەوترین” كابینە لە مێژووی دەوڵەتی ئیسرائیلدا.

ڕووسیا ژنەزیندانیكراوەكان ڕەوانەی جەنگ دەكات
پێشت ڕووسیا ژنەزیندانیكراوەكان ڕەوانەی جەنگ دەكات
لە سلێمانی ڕێوڕەسمی یەڵدا بەڕێوەچوو
دواتر لە سلێمانی ڕێوڕەسمی یەڵدا بەڕێوەچوو
پەیوەندیدار