لە وڵاتێك مامەڵەكردن بە “دینار” قەدەغەكرا



ئەمڕۆ دوو شەممە، سربەکانی کۆسۆڤۆ لە باکوری کۆسۆڤسکا میترۆڤیتشا دەستیان بە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی كرد لە دژی بڕیاری دەسەڵاتدارانی پریشتینا بۆ وەستاندنی بازرگانی و مامەڵەكردن بە “دیناری سربی” لە ناوچەکەدا لە ١ی شوباتەوە.

بانکی ناوەندی كۆسۆڤۆ لە پریشتینا پێشتر بڕیاریدابوو بە “سنووردارکردنی پارەی کاش و ئەلیکترۆنی لە وڵاتەکەدا بۆ یۆرۆ لە 1ی شوبات-ەوە و هەموو مامەڵەیەكی بە دیناری سربی قەدەغە كرد”.

نزیکەی ١٢٠ هەزار سربی لە کۆسۆڤۆ دەژین، بە شێوەیەکی سەرەکی لە باکوور لە دەورووبەری شاری میترۆڤیتشا و لە زیاتر لە 10 ناوچەیەکدا چڕبوونەتەوە، کە زۆرینەی سربی-یان تێدایە، کە هەندێکجار دەسەڵاتدارانی کۆسۆڤۆ بەزەحمەت بڕیارەکانیان بۆ جێبەجێ‌ دەكرێت.

لای خۆیەوە، ئەلێکساندەر ڤوچیچ، سەرۆکی سربیا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک شەوی ٩ی شوبات، وردەکاری هەنگاوە ئیستفزازی و ئارەزوومەندانەییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەلبانیای کۆسۆڤۆ لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بڵاوكردەوە، کە بە وتەی ئەو، “ئامانجیان بەدەستهێنانی پاکتاوی نەتەوەییە دژی سربەکان لە کۆسۆڤۆ”.

لەكاتی خۆپیشاندانی سربەكاندا، كە ئەمڕۆ ئەنجام درا، د. دراجیچ میلۆڤیچ، جێگری سەرۆکی پارتی لیستی سربیا وتی: “ئێمە لێرەین بۆ پشتگیریکردنی ناڕەزایەتی ئاشتیانە و دیموکراسی، ئێمە هاتووین بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و ڕەتکردنەوەی ئەو بڕیارە تاکلایەنەی، کە دەسەڵاتداران لە پریشتینا داویانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دینار لە سیستەمی پارەدان، ئەم بڕیارە ڕاستەوخۆ دژی گەلی سربیامانە”.

بڕیارێكی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی یەكێتی بڵاوكرایەوە
پێشت بڕیارێكی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی یەكێتی بڵاوكرایەوە
جەبار یاوەر: ئەگەر كورد ببێتە لایەن لە ململانێكان بەدڵنیاییەوە لەناودەچین
دواتر جەبار یاوەر: ئەگەر كورد ببێتە لایەن لە ململانێكان بەدڵنیاییەوە لەناودەچین
ەیوەندیدار