بڕیارێكی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی یەكێتی بڵاوكرایەوە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیارێكی بۆ بەرپرسانی حیزبەكەی دەركردووە و هۆشداری داوە، “ڕێگەپێدراونییە بۆیان پێگەی خۆیان بەكاربهێنن بۆ دەستكەوتی تایبەت و كەسی” و جەختیشی كردۆتەوە، “سزای تووند دەدرێن.”

بەگوێرەی نووسراوێكی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ڕۆژی 15- 8 -2022 دەرچووە و ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، جەختی كردۆتەوە، “بۆ بەرپرسانی حیزبی، حكومی و سەربازیی یەكێتی نییە، كە ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆیان بەكاربهێنن بۆ دەستكەوتی تایبەت و كەسیی، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵكی گشتی یاخود فشار بخەنەسەر فەرمانبەر و دامەزراوە حكومییەكان”.

بڕیاریشی داوە، “هەر لێپرسراوێكی یەكێتی لەهەر ئاستێكی حیزبیدا بێت، سەرپێچی لەوجۆرە بكات جگە لەوەی رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سزای تووندی حیزبی و رێكخراوەیی دەدرێت.”

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نووسراوەكەدا دەڵێت: “چاوەڕوان دەكەن كە سەرجەم حیزب و لایەنەكانی دیكە هەمان هەڵوێستیان هەبێت.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆ لە سلێمانی دەستیان گرت بەسەر دیوەخانی دەرون كوێخا ئەحمەد عوزەیری، كە فەرماندەیەكی یەكێتییە و “بە فەرمانی دادوەر خانوو و باخەكەیان ڕووخاند” و بەشێكی خانووەكەیان تەقاندەوە.

لای خۆشیەوە، ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، دادوەر بڕیاریدا دەست بگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین ئەحمەد و ڕووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی، كە بە زیادەڕۆیی كرابوونە سەر موڵكی گشتی.

ڕوونیشی كردەوە، كێشەكەی لەسەر داواكردنی سەرانە و پارە وەرگرتن و هەڕەشە بووە لە سەرمایەدارێكی سلێمانی و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە..

دەقی بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:

له‌ سلێمانی دایكێك به‌یه‌كجار چوار منداڵی بوو
پێشت له‌ سلێمانی دایكێك به‌یه‌كجار چوار منداڵی بوو
لە وڵاتێك مامەڵەكردن بە “دینار” قەدەغەكرا
دواتر لە وڵاتێك مامەڵەكردن بە “دینار” قەدەغەكرا
ەیوەندیدار