لە سلێمانی ڕێوڕەسمی یەڵدا بەڕێوەچوو



 

لە هۆڵی رۆشنبیری لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی جەژنی چلە (شەوی یەڵدا) بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەكەدا ژمارەیەك مۆم داگیرسێندران و لە دەرەوەی هۆڵەكەش ئاگركرایەوە و پاشان پارچە شیعر و مەقامێكی تایبەت بە شەوی چلە خوێندرانەوە، دواتر بە هەڵپەركێ جەژنەكەیان رازاندەوە.

لە بەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا خەڵات بەسەر چەند كەسایەتییەكدا دابەشكرا و زانیاریی لەبارەی شەوەكەوە خرایەڕوو.

سەرپەرشتیاری رێوڕەسمەكە، عەبدول شارباژێڕی ئاماژەی بەوەدا، رێوڕەسمەكە لەلایەن كۆمەڵەی كەلەپووری كوردی بەهاوكاری كۆمەڵەی هونەری میللی كوردی رێكخراوە.

هەروەها رایگەیاند: “ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ هەشت هەزار ساڵ پێش لەدایكبوونی مەسیح، ئەم شەوە جەژنێكی كۆنی ئارینەژادەكانە و لەناو كورددا بە چلە ناوی دەركردووە.”

شەوی یەڵدا شەوێكی تایبەتە بۆ هەندێك ناوچەی وەك هەرێمی كوردستان و ئێران، ئەو شەوەیە كە تیایدا خۆروەگەڕی زستان روودەدا، لە كولتووری فارسدا جەژنێكە لە درێژترین و تاریكترین شەودا، بەڵام لە كوردیدا بە شەوی یەڵدا یان چلە ناسراوە و یەكێكە لە جەژن و بۆنە مێژووییە كۆنەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەدوایین شەوی پایزدا لەنیوەی باكووری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت، لەو شەوە بەدواوە شەو كورت دەبێت و رۆژ درێژدەبێتەوە، بەشێك لە شاعیرانی كورد و فارسیش ئاماژەیان بەو شەوە كردووە.

لە هەندێك ناوچەكانی فارس خەڵكی بە جۆش و خرۆشەوە خۆیان ئامادەدەكەن بەرلەهاتنی، خەڵكی كەلوپەل و خواردنی تایبەتی دەكڕن یەكێك لە تایبەتترین خواردنەكانی شەوەكە شوتییە.

بەشێوەیەكی گشتی بەیەكەم شەوی زستان دەگوترێت یەڵدا، لەم شەوەدا ماوەی ١٤ كاتژمێر، تاریكی نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوە، لەلایەكی دیكەوە كورتترین رۆژی ساڵ دەبێت، لە زوودا بارینی بەفر لەو شەوەدا بەنیشانەی ساڵێكی پڕ خێر و بەرەكەت دادەنرا.

ناتانیاهو پێكهێنانی كابینەی نوێی راگەیاند
پێشت ناتانیاهو پێكهێنانی كابینەی نوێی راگەیاند
مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە
دواتر مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار