وەزیری کشتوکاڵ: 11 بەنداوی دیکەش دروست دەکەین



وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایدەگەیەنێت هێشتا کاریگەریی ئەو وشکەساڵییەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە ماوە و ئەو بەنداوانە مامناوەندانەی دروستیش کراون، کاریگەریی باشیان لەسەر گلدانەوەی ئاو هەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، سەرباری قەیرانی دارایی، بەڵام توانیویانە لە ماوەی 3-4 ساڵی ڕابردوودا لە زۆربەی ناوچەکاندا بەنداوی مامناوەند دروست بکەن، کە کاریگەری باشیان لەسەر گلدانەوەی ئاو دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە دوو بەنداوی دیکەش بەرەو تەواوبوون دەچن و بەوەش کۆی بەنداوە مامناوەندەکان دەگاتە هەشت بەنداو، ئەمە جگە لەوەی جێبەجێکردنی 11 بەنداوی دیکەش دەستیپێکردووە.

وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ ئەوەی هیوای خواست هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی کێشەی کەمئاوی نەبێتەوە، بەڵام نەشیشاردەوە کە هێشتا کاریگەریی وشکەساڵییەکانی ڕابردوو لەسەر خاک هەر بەردەوامە.

بێگەرد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو کە بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق، دۆخی هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئاوەوە باشترە.

بیابانبوون ٪٢٠ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی نەجەف وێران دەکات
پێشت بیابانبوون ٪٢٠ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی نەجەف وێران دەکات
بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار