بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی عێراق کەمترین بڕی دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نرخەکەی تا ڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 213 ملیۆن و 604 هەزار و 104 دۆلاری فرۆشتووە کە تەنها چوار ملیۆن و 410 هەزاری بە نەخت بووە، ئەمەش بە کەمترین بڕی فرۆشتنی دۆلاری نەخت دادەنرێت تا ئێستا.

بانکەکە ئەوەشی خستەڕوو کە 209 ملیۆن و 194 هەزار و 104 دۆلاریشی بە حەواڵە فرۆشتووە.

سەرباری کەمکردنەوەی دۆلاری نەخت، بەڵام هێشتا نرخەکەی لە بازاڕەکاندا تا ڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 100 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

وەزیری کشتوکاڵ: 11 بەنداوی دیکەش دروست دەکەین
پێشت وەزیری کشتوکاڵ: 11 بەنداوی دیکەش دروست دەکەین
مریشکی قەدەغەکراو بازاڕەکانی هەرێمی تەنیوە
دواتر مریشکی قەدەغەکراو بازاڕەکانی هەرێمی تەنیوە
ەیوەندیدار