ڤیدیۆ؛ یاریزانێک لە گەرمەی یاریدا بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا



لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی دۆستانەی نێوان دوو یانەی ئیندۆنیزیدا، هەورە بروسکە لە یاریزانێکی دا و دەستبەجێ گیانی سپارد.

میدیای ئیندۆنیزیا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە، لە کەشوهەوایەکی خراپدا یاری نێوان هەردوو یانەی “ئێف بی ئای سوبانگ” و “ئێف ئێڵ ئۆ، ئێف سی”دا بەڕێوەچوو کە چەند جارێك کەشەکە لە گەرماوە دەگۆڕا بۆ هەور و باران و هەورە بروسکە و هەورە تریشقە.

کاتێك یاریزانێکی سوبانگ بە ناوی سبتیان لە هێڵی بەرگری وەستاوە بۆ ئەوەی تۆپ لە هاوڕێکانی وەربگرێت، هەورە بروسکەیەکی بەهێز لێی دەدات.

هەرچەندە هاوڕێکانی سبتیانی تەمەن 30 ساڵ دەستبەجێ دەچن بە هانایەوە، بەڵام بێ سود دەبێت و گیان لەدەست دەدات.

ئەو نەخۆشخانەیەی کە تەرمی یاریزانەکەی بۆ گوازرایەوە ڕایگەیاند، هەورە بروسکەکە هێندە بەهێز بووە، چەند بەشێکی لە پێستی یاریزانەکە تواندووەتەوە.

لایخۆشیەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئیندۆنیزیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری یاریزانەکە کرد و داواشی لە سەرجەم یانەکانی وڵاتەکە کرد ئەم هەفتەیە سەرجەم یارییەکان بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی ئەو یاریزانە دەستپێبکات.

ئاسایشی سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەرکرد
پێشت ئاسایشی سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەرکرد
سودانی سەردانەکەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە و بارزانیش وتەی دەبێت
دواتر سودانی سەردانەکەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە و بارزانیش وتەی دەبێت
ەیوەندیدار