لە توركیا پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد دەستپێدەكاتەوە



سەركردەیەكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) ڕایدەگەیەنێت، دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا لە ئازاری ئەمساڵدا، قۆناغێكی دیكەی پڕۆسەی چارەسەری پرسی كورد دەستپێدەكاتەوە.

عەلی فرات، ئەندامی سەركردایەتی پارتی گەلی كۆماری (جەھەپە) لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆندا ڕایگەیاند، دوای ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە مانگی 3ی ئەمساڵدا، قۆناغێكی دیكەی پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد و ھەمواری دەستوور لە توركیا بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەڕێوەچوونی ژمارەیەك دیدار لە توركیا و پێداگریی و سەرنجی گەورەی ئاكپارتی لەسەر بردنەوەی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ئاماژەی ئەوەن دوای ھەڵبژاردن دەست بە گفتوگۆ دەكات لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری و دەستوورێكی نوێ.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەدوایین پەیامیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشوتری ھەدەپە ڕایگەیاندبوو، لەپێناو دیموكراسیدا پێویستە كۆبوونەوەكانی دەم پارتی “هەدەپە-ی پێشوو” لەگەڵ ئاكپاتی و جەھەپە بەردەوام بن.

 

زیاتر لە 27 هەزار کەس لە توێژێک لە هاوکاری بێبەشدەکرێن
پێشت زیاتر لە 27 هەزار کەس لە توێژێک لە هاوکاری بێبەشدەکرێن
بۆچی باشترە شەوان زوو بخەویت؟
دواتر بۆچی باشترە شەوان زوو بخەویت؟
ەیوەندیدار