لەسەر زەوی و زار شەڕ ڕوویدا و كەسێك كوژرا



لە كۆمەڵگەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك لەسەر زەوی و زار شەڕ لەنێوان چەند كەسێك ڕوویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاندووە، لەسەر كێشەی زەوی و زار لە “كۆمەڵگەی چڕە” شەڕ لە نێوان چەند هاووڵاتییەك دروست بووە و تەقەیان لەیەكتری كردووە و بەهۆیەوە كەسێك بەسەختی بریندار بووە.

بەپیی زانیارییەكان، ئەمجەد ئەحمەد ئەو هاووڵاتییەی لە ڕووداوی تەقەکردنەكەدا لە کۆمەڵگەی چڕە لە سنوری قەزای شێخان بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن چەند کەسێکی کۆمەڵگاکەوە دەستڕێژی گوللـە کراوەتە سەری و بەهۆیەوە باک و کوڕێک برینداربوون، بەهۆی سەختی برینیەوە باوکەکە بەناوی ئەمجەد ئەحمەد گیانی لەدەستداوە.

باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
پێشت باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
بۆ مانگی ڕەمەزان گۆشت و هێلكە بە نرخی هەرزان دەدرێت بە هاووڵاتیان
دواتر بۆ مانگی ڕەمەزان گۆشت و هێلكە بە نرخی هەرزان دەدرێت بە هاووڵاتیان
ەیوەندیدار