بۆ مانگی ڕەمەزان گۆشت و هێلكە بە نرخی هەرزان دەدرێت بە هاووڵاتیان



وەزیری بازرگانی عێراق دابینکردنی گۆشت و هێلکەی بە نرخی هەرزان بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەت هەڵمەتی گەورەی دەستیپێکردووە بۆ دابینکردنی گۆشت و مریشک و هێلکە بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان بە نرخی کێبڕکێ لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز .

جەختیشی لەوە کردەوە، کردنەوەی شوێنی نوێی بازاڕکردن بە هاوبەشی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ دروستکردنی هاوسەنگی و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی خۆراکە لە بازاڕە ناوخۆییەکان.

وتیشی، “تیمە گەڕۆکەکان بۆ فرۆشتنی کەرەستەی سەرەتایی بە نرخێکی کێبڕکێکار و پاڵپشتیکراو لە شار و قەزاکاندا دەبێت، کە لە یەکەم رۆژی مانگی ئازاری داهاتووەوە دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فراوانکردنی بازنەی هەڵمەتەکان و چاودێریکردن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بەو کەسانەی دەستکاری نرخی خۆراک دەکەن زیاتر دەبێت، لەگەڵ ڕێکارەکانی وەزارەت لە مانگی ڕەمەزاندا.

لەسەر زەوی و زار شەڕ ڕوویدا و كەسێك كوژرا
پێشت لەسەر زەوی و زار شەڕ ڕوویدا و كەسێك كوژرا
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
دواتر وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار