هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدایە



چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی دەربارەی سکاڵایەك بدات کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەر کۆتای پێکهاتەکان لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تۆماری کردووە.

دوای چەند جارێک دواخستن، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە بدات کە لەسەر پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمارکراوە.

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە پێشکەش کراوە.

دوێنێش سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، “یەکێتی سکاڵاکەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن ناکشێنێتەوە و ئەو یاسایەی، کە ئێستا کاری پێدەکرێت نایەکسانە و پێویستە کۆتاکان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بکەن و بۆ لایەنەکانی دیکە بەکارنەهێنرێن” وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی کە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کورسی پێکهاتەکان لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنیت.

لای خۆشیەوە مونا قەهوەچی، سکرتێری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کورسی کۆتای پێکهاتەکان، مافێکە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە بۆ پێکهاتەکان، بۆ نوێنەرایەتی کردنی نەتەوەکانی تورکمان و کریستیان و ئەرمەن، کە نوێنەرایەتیەکی راستەقینەی پێکهاتەکان دەکەن و ئەوەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان بێت درێغیان لێنەکردوە و لە داهاتووشدا هەر بەم شێوەیە بەردەوام دەبن.

وتیشی: “هیچ کاتێک پێکهاتەمان نەبوونەتە بارگرانی و کێشە بۆ پرۆسەی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەرێمی کوردستان بەم پێکەوەژیانە جوانە بۆتە لانکەی پێکەوەژیان و نموونەیەکی جوان لە ناوچەکە بەگشتی”.

چاوەروان دەکرێت بە یەکلابوونەوەی ئەو دۆسیەیە، ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش ڕابگەیەندرێت کە دەبوو لە شوباتی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد دەرکرد
پێشت ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد دەرکرد
دوو بابەت یەکێتی و گۆڕان کۆدەکاتەوە
دواتر دوو بابەت یەکێتی و گۆڕان کۆدەکاتەوە
ەیوەندیدار