بەهۆی وەرگەڕانی دوو تراكتۆر 3 كەس بوونە قوربانی



بەهۆی دوو ڕووداوی جیاوازی وەرگەڕانی تراكتۆرەوە، دوو كەس گیانیان لەدەستدا، كە برا بوون و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەمڕۆ شەممە 10/2/2024، لەسەر رێگەی نێوان ڕوڤیا و بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە نزیک گوندی مەمۆزین ئۆتومبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە تراکتۆرێکدا کێشا و شوفێری تراکتۆرەکە بەسەختی برینداربوو.

هاوكات لە ڕووداوێكی دیكەدا لە سنووری پارێزگای كەركوك، دوو گەنجی گوندی عەباداتی سەر بە ناحیەی تازە لە کاتی کارکردن لە کێڵگەکەیان تراکتۆرەکەیان وەگەڕاوە و هەردووکیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو دوو برایە، یەکێکیان تەمەنی 17 ساڵ بووە و ئەوەی دیکەیان تەمەنی 18 ساڵ بووە، تەرمی هەردوو گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.

چەند دروشمێک لەسەر دیوارەکانی پەروەردەکانی سلێمانی هەڵواسران
پێشت چەند دروشمێک لەسەر دیوارەکانی پەروەردەکانی سلێمانی هەڵواسران
ڕۆژانە زیاتر لە ٣ ملیار دینار بۆ جگەرە خەرجدەکرێت
دواتر ڕۆژانە زیاتر لە ٣ ملیار دینار بۆ جگەرە خەرجدەکرێت
پەیوەندیدار