مامۆستایان بانگەواز بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان دەکەن



بایکۆت لە بەشێکی پەروەردەکان شکاوە و مامۆستایان گەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی جەخت لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەکەنەوە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری نزیکەی ٥٠ ڕۆژ دەبێت بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، جەختدەکەنەوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

پاش دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم و زیادبوونی فشارەکان لەلایەن پەروەردەوە بۆ مامۆستایان، بایکۆت لە بەشێکی بەڕێوەبەرایەتییەکان شکا و مامۆستایان گەڕانەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.

هاوکات مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و بانگەواز بۆ خۆپیشاندان دەکەن، سبەینێ لە ژێر دروشمی “یەکشەممەی دووپاتکردنەوەی بایکۆت و ناڕەزایەتیەکان” خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی کۆیە: مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، کاسبکاران و دایک و باوکی قوتابیان و خوێندکاران ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/١١ ڕۆژی یەکشەممە لە گردبوونەوەیەکی بەرفراواندا لەپێناو دەستەبەرکردنی داخوازیە ڕەواکانمان دووپاتی بایکۆت و ناڕەزایەتیەکانمان دەکەینەوە لەم سۆنگەیەوە بەشداری و پاڵپشتیان بە گرینگ و پێویست دەزانین هیوادارین بە بەشداری مەیدانی پشتیوانیمان بکەن

سبەینێ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کۆیە خۆپیشاندان دەکەن کاتژمێر ١٠ لە بەردەم پەروەردەی کۆیە.

سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچووانی تووشبووی زەهایمەر لە سلێمانی کرایەوە
پێشت سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچووانی تووشبووی زەهایمەر لە سلێمانی کرایەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی باش دەستپێبکاتەوە
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی باش دەستپێبکاتەوە
ەیوەندیدار