یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یارییەکی خولی ئەمەریكی دەكات



یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تایبەت بە یانەی ڕیال مەدرید لە پێشهاتێكی جیاوازدا میوانداری یارییەکی خولی ئەمەریكی دەكات.

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تایبەت بە یانەی ڕیال مەدرید لە پێشهاتێكی جیاوازدا میوانداری یارییەکی خولی ئەمەریكی دەكات، حکومەتی ئیسپانیا دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بە ئەنجامدانی یارییەک لە خولی تۆپی پێی نیشتمانی ئەمەریكی (NFL) لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکردووە  ئەم كارە نوێنەرایەتی سەرەتای پەیوەندییەکی بەردەوام دەبێت لە نێوان یەکێتی تۆپی پێ ئەمریکی و ئیسپانیا، دوای ئەوەی کۆمەڵەی ئەمریکی ڕایگەیاند کە یارییەک لە مەدریدی ئیسپانیا ڕێکدەخات.

حکومەتی ئیسپانیا لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشوازی لەو هەنگاوەکردووە و دوای ئەو گفتوگۆیە بەرهەمدارانەی کە ڕێکخەرانی ئەم پێشبڕکێیە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای وەرزش ئەنجامیاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە میوانداریکردنی ئەم بۆنە گەورەیە کە خۆشەویستی تۆپی پێی ئەمریکی لە وڵاتەکەماندا بەهێزتر دەکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
پێشت نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا وێرانکاری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستکردووە
دواتر هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا وێرانکاری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستکردووە
ەیوەندیدار