نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە



نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک  لەبارەی چاوپێکەوتنێکی مەسرور بارزانی لەگەڵ کەناڵی (NBC) بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: “خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرامبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە”.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كەناڵی (NBC) ئەمریكی ڕایگەیاند، “سروشتی هەڕەشەكان گۆڕاون پێمانوایە پێویستمان بە هاوكاری زیاترە لە ڕووی سەربازی و ئابووریی و سیاسیەوە، چونكە ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوبەڕوومان بونەتەوە جیاوازن وەك لەو هەڕەشانەی داعش كە پێكەوە ڕوبەڕوویان بوینەوە و بۆیه‌ پێشبینی هاوكاری زیاتر دەكەین لە ئەمریكاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گرنگ نییە كێ لە پشت كردەوەی تیرۆریریستییەوەیە، پێویستە ئێمە ڕووبەڕووی خودی تیرۆریزم ببینەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەدا ڕایگەیاندووە، هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوکردنەوەی هەندێک لێدوان و لێکدانەوەی نەگونجاو و دوور لە راستییەکانی کایەی سیاسی و ئەمنیی دەڤەرەکە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەل کەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن.

ئەوەشی خستووتەڕوو، لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگریی لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و بەردەوامیش دەبێت لە گرتنەبەری هەموو رێکارێک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە سەر هەرێمی کوردستان.

هەر لە ڕوونکردەوەکەدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە بە “خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرامبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن بەرامبەر بە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

پەروەردەی ڕانیە وانەبێژان ئاگاداردەکاتەوە
پێشت پەروەردەی ڕانیە وانەبێژان ئاگاداردەکاتەوە
یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یارییەکی خولی ئەمەریكی دەكات
دواتر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یارییەکی خولی ئەمەریكی دەكات
ەیوەندیدار