داعش لە سەرگەڕان هێرشیکردە سەر سوپای عێراق و کوژراو بریندار هەیە



لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان بۆمبێکی چێنراو بەھەمەرێکی لیوای ٥١ ی فرقەی ١٤ ی سوپای عێراقدا تەقییەوە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان سەربازێک کوژراوە و دوانی دیکە برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرەتا بۆمبێکی چێنراو بە هەمەرێکی هێزەکانی سوپای عێراقدا تەقیەوەتەوە و دواتر چەکدارانی داعش هێرشییان دەستپێکردووە.

لای خۆشییەوە غازی فەیسەڵ فەرماندەی پێشمەرگە لەو سنوورە راگەیاندووە، لەکاتی تەقینەوەی بۆمبەکە داعش بۆسەیان داناوە و شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و داعشدا ڕوویداوەو تا ئێستا بەردەوامە.

ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کەسایەتی و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند
پێشت ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کەسایەتی و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند
دروستکردنی ٦ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینانی هەولێر دەستپێدەکات
دواتر دروستکردنی ٦ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینانی هەولێر دەستپێدەکات
ەیوەندیدار