دروستکردنی ٦ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینانی هەولێر دەستپێدەکات


پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە ڕێگەی باشترین وەبەرهێنەرانی کوردستان بە بەرزترین کوالێتى و جوانترین شێواز، لە دوو شوێنى زۆر باشى هەولێر لە نێوان شەقامى 120 مەترى و 150 مەتری، دەست بە دروستکردنى ئەو شەش هەزار یەکەیە دەکرێت، کە بۆ هەولێر دانراوە.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بەرپرسە ئیدارییەکانی پارێزگاکەی بۆ دروستکردنی شەش هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، لە ڕێگەی باشترین وەبەرهێنەرانی کوردستان بە بەرزترین کوالێتى و جوانترین شێواز، لە دوو شوێنى زۆر باشى هەولێر لە نێوان شەقامى ١٢٠ مەترى و ١٥٠ مەترىی، دەست بە دروستکردنى ئەو شەش هەزار یەکەیە دەکرێت، کە بۆ هەولێر دانراوە.

هەروەها، لیژنەیەکى تایبەت بۆ دەستکردن بە پرۆسەی هەڵاواردن و جیاكردنەوەی ناوى ئەو ٥٩ هەزار هاووڵاتییەی لە سنووری هەولێر پێکهێنرا، کە فۆڕمى داواکاریی وەرگرتنى یەکەکانیان پڕ کردووەتەوە. پاشان لە پرۆسەیەکی شەفاف و دادپەروەرانەدا بە شێوازی تیروپشک داواکارانی دەرچوو بۆ وەرگرتنى شەش هەزار یەکەى نیشتەجێبوون دیاری دەکرێن و دەرچووان دەبێت ١٠٠% شایستە بن و هەموو ئەو مەرجانەى کە دانراون، بیانگرێتەوە.

داعش لە سەرگەڕان هێرشیکردە سەر سوپای عێراق و کوژراو بریندار هەیە
پێشت داعش لە سەرگەڕان هێرشیکردە سەر سوپای عێراق و کوژراو بریندار هەیە
تەندروستی جیهانی: كۆرۆناكەی چین مایەی نیگەرانییە
دواتر تەندروستی جیهانی: كۆرۆناكەی چین مایەی نیگەرانییە
پەیوەندیدار