تەندروستی جیهانی: كۆرۆناكەی چین مایەی نیگەرانییە



تیدرۆس گیبریيسۆس بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێیوایە، ڕەوشی ئێستای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین، مایەی نیگەرانییەكی زۆرە.


گیبریيسۆس لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە پرسەكانی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند:”ئێمە لە ڕێكخراوی جیهانی زۆر نیگەرانیین سەبارەت بە ڕەوشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین”.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی:”بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێكی تەواو لەبارەی ڕەوش و مەترسییەكان، ڕێكخراوەكەمان پێویستی بە زانیاریی زیاتر و وردترە سەبارەت بە مەترسی نەخۆشییەكە و ئەو حاڵەتانەی براونەتە نەخۆشخانە و پێداویستییەكانی تایبەت بە چاودێری ورد”.

گیبريیسۆس دەڵێت:”ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پشتیوانی لە هەوڵەكانی چین دەكات بۆ پێدانی ڤاكسین بەوانەی لە وڵاتەكەدا مەترسییان لەسەرە، بەردەوامیش دەبن لە هاوكارییەكانیان بۆ پاراستنی سیستمی تەندروستی”.

لەم ماوەیەی دواییدا، بەشێوەیەكی بەرچاو ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچە جیاجیاكانی چین ڕووی لە زیادبوون كردووە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە تێكڕای وڵاتانی تری جیهان.

دروستکردنی ٦ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینانی هەولێر دەستپێدەکات
پێشت دروستکردنی ٦ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینانی هەولێر دەستپێدەکات
حكومەتی هەرێم چاكسازی لە گرێبەستەكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك دەكات
دواتر حكومەتی هەرێم چاكسازی لە گرێبەستەكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك دەكات
ەیوەندیدار