کۆمپانیایەک ٧٥ هەزار دۆلار دەدات بەو کارمەندانەی منداڵیان دەبێت



گرووپی کۆمپانیاکانی بویۆنگی کۆریای باشور رایگەیاند،، وەکو هاندانێک بۆ زیادکردنی رێژەی منداڵبوون ٧٥ هەزار دۆلار دەدەن بە هەر کارمەندێکیان کە منداڵی ببێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە کە کۆمپانیای بویۆنگ کە کۆمپانیایەکی بیناسازییە لە کۆریای باشوور، ئامادەیە ٧٥ هەزار دۆلار بدات بە کارمەندەکانی هەر جارێک منداڵ بخەنەوە، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی کەمی لەدایکبوون لەو وڵاتەدا.

ماڵپەڕەکە دەشڵێت:” کۆمپانیاکە بە گشتی پێنج ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش دەدات بەو کارمەندانەی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ٧٠ منداڵیان بووە و وتەبێژی کۆمپانیاکەش بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، ئەم ئۆفەرە بۆ ژن و پیاو یەکسانە و وەک یەکە.

کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠٢٢دا رێژەی منداڵبوون تیایدا ٠.٧٨ بوو، کە کەمترین رێژەی منداڵبوونی هەیە لە جیهاندا، پێشبینیش دەکرێت ئەو رێژەیە زیاتر دابەزێت بۆ ٠.٦٥ لە ساڵی ٢٠٢٥، بەپێی پێشبینییە فەرمییەکانی ئامار و زانیاری کۆریا.

هەروەها سەرۆکی گروپی بوویۆنگ “لی جونگ کیون” رایگەیاند، کۆمپانیاکە پشتیوانی دارایی راستەوخۆ پێشکەش بە کارمەندەکانی دەکات بۆ یارمەتیدانی بارگرانی باری دارایی پەروەردەکردنی منداڵان.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارمەندانەی سێ منداڵی ساوایان هەیە، بژاردەیەکیان پێدەدرێت لەنێوان وەرگرتنی ٢٢٥ هەزار دۆلار بە کاش یان وەبەرهێنان لە بواری خانووبەرەدا.

حکومەتی کۆریای باشوور و کۆمپانیا تایبەتەکانی تر لە ئێستاوە خزمەتگوزاری دارایی پێشکەش دەکەن بۆ هاندانی خەڵک بۆ ئەوەی منداڵی زیاتریان هەبێت، بەپێچەوانەوە لە وڵاتی چین، ماوەی دوو ساڵە لەسەریەک هەوڵ دەدرێت ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی کەم بکاتەوە.

کامیان گرنگە، جوانکاری یا ڕێژەی سەوزایی
پێشت کامیان گرنگە، جوانکاری یا ڕێژەی سەوزایی
هاشتاگ؟
دواتر هاشتاگ؟
ەیوەندیدار