هاشتاگ؟



چرۆ شه‌هاب
هاشتاگەكانی لە تۆڕكۆمەڵایەتیەكان دادەنرێن بونەتە جێگەی سەرنجێك كە زۆرێك لە هاوڵاتیانی سادە نازانن ئەم هاشتاگە لە چیەوە هاتوە و بە چ مەبەستێك دادەنرێت.

بەرلە چونە نێو باسی هاشتاگەوە پێویستە ئەوە بزانین كە سەرەتا لە ساڵی 2007 بۆ یەكەم جار هاشتاگ هاتە نێو جیهانی ئینتەرنێت لەلایەن كریس مسینا كە بە داهێنەری هاشتاگ ناودەبرێت, ئەوكاتەی ئەم داهێنەرە لە كۆڕبەندێكی تەكەلۆجیادا بەشدار دەبێت هاشتاگێك بۆ نوسین ووینەیەك دادەنێت تابتوانێت لەڕێگەیەوە كەسانی تایبەت مەند بەو بوارە گفتوگۆی لەسەر بكەن و بكەوێتە دەستیان.

هاشتاگ خۆی لە وشەیەك یاخود چەند وشەیەك دەبینێتەوە كە پێشگری بۆ دادەنرێت, ئەو وشەیەش خۆی لە بونی كارێك یاخود كێشەیەك یان پشتیوانیەك دەبینێتەوە.

بەم دواییانە هاشتاگ بوەتە وەسیلەیەكی پەیوەندیكرن لەسەر چەندین دۆسیە و بابەتی جیاجیا, لە گرنگیەكانی هاشتاگ ئەوەیە كە دەتوانرێت زۆر بەئاسانی بەكاربهێنرێت و ببێتە بەدیلی گروپەكانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ,چونكە لە بنەڕەتدا پێویستی بە دروستكردنی گروپ نیە.

بونی هاشتاگ هێزێكی گەورەیە لە ناو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لە تویتەر و ئینستاگرام و فەیس بوك و گوگڵ و یوتیوب , دەتوانرێت لە چەند ڕویەكەوە سودی لێ وەربگیرێت كەئەوانیش:

یەكەم: كۆكردنەوەی چالاكیەكانە لەژێر یەك چەتردا, لەم شێوازی سود وەرگرتنەدا كۆمپانیاو حكومەت و پارتە سیاسیەكان دەتوانن سودێكی گەورە ببینن لە بەبازاڕكردنی كاڵا یان بیر و بۆچون یاخود گشتاندنی چالاكیەكانیان, هەروەها ئەمڕۆ لە بونی كۆی گەشەسەندنە گەورەكانی بواری تەكنەلۆژیادا گرنگی زۆر بە هاشتاگ دەدرێت, چونكە دەتوانێت خۆی بخزێنێتە نێو كۆی سێكترەكانی ژیانی كار و بەڕوەبردن.

دووەم: زانینی ڕای خەڵكی لە بابەتێكی دیاریكراودا,چونكە یەكێكە لە گرنگترین ئەو ئاماژانەی كە لەیەك كاتدا لەسەر پرسێك زۆر بەئاسانی دەتوانێت ڕاگشتی دروست بكات, هەروەها بەهۆیەوە دەتوانرێت ڕكابەرەكانی ئەو بوارەی كاری تێدا دەكەیت زۆر بەئاسانی بۆت ئاشكرابێت و لێرەوە دەزانیت باس و خواسەكان چۆن دەگوزەرێن.

سێیەم: زانینی گرنگترین ئەو ڕوداوانەی كەبەلای خەڵكیەوە گرنگن لە جیهاندا, لەم شێوازەی سود وەرگرتن لە هاشتاگ دەتوانرێت هەر بابەتێك خەڵكی پێوەی سەرقاڵە و دەیەوێت گەنگەشەی بكات لە وڵاتێك یاخود چەند وڵاتێك هاشتاگ بە ئاسانی پێی دەگات و كاری خۆی دەكات.

چوارەم: بڵاوكردنەوەی هۆشیار, لەم حاڵەتەدا لە ڕێگەی هاشتاگەوە دەتوانرێت هۆشیاری لەسەر كاڵایەك بڵاوبكرێتەوە لەلایەن خاوەنی دامزراوە یان كۆمپانیایەك, لەم بوارەدا تەنانەت پارتە سیاسیەكانیش دەتوانن سودی گەورە بە پارتەكانیان بگەیەنن لە ڕوی هۆشیاری سیاسی و كاری سیاسەتی پارتەكانیان, چونكە دەكرێت لەم ڕێگەیەوە بابەتێك بخەیتە بەر باس تا بتوانیت لە هەمان ڕێگەوە فیدباگی ئەو بابەتەت بۆ بێتەوە.

پێنجەم : گەیشتن بە كەسانی ئامانجدار, لێرەدا ئەوكەسانەی كە شوێنكەوتەی بابەتێك یاخود كەسایەتیەك یان پارتێك یاخود بەرهەم وكاڵایەك كەوتون بەئاسانی دەتوانن زانیاری و بابەتی پێویستی لەسەر بەدەست بهێنن.

لەبەر گرنگی هاشتاگ بەپێی چەند سەرچاوەیەكە كە توێژینەوەیان لەسەر كردووە دەركەوتوە كە لە 25% خەڵكی لەڕێگەی ئامێری كۆمپیوتەرەكانیانەوە هاشتاگ بەكاردێنن, وە 75% ئەوانی تر لە ڕێگەی تەلەفۆنە زیرەكەكانەوە بەكاری دێنن.جگە لەمانەی باسمانكرد لە گرنگی هاشتاگەكان دەبینین ئەمڕۆ لە كوردستانیش گرنگی تەواو بە هاشتاگ دەدرێت ,لەكاتێكدا شەڕی دژ بە تیرۆ دەكرا لەسەر شاشەی كەناڵەكان هاشتاگش تایبەت بە دژ بەتیرۆر دەبینی و لە كاتێكیشدا ئاوارەیەكی زۆری جەنگەكان هەبوو لە هەمان ڕیچگەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و كەناڵەكانی تەلەفزیۆنەوە بە هاشتاگ كۆمەك و هاوكاری كۆدەكرایەوە. دواترین هاشتاگیش بۆ پشتیوانی عەفرین بوو كە دەنگدانەوەیەكی گەورەی بەخۆیەوە بینی لەسەر ئاستینێودەوڵەتی و میدیای نیودەوڵەتی.
كەواتە چۆن ئەمڕۆ ئەم تەكنەلۆجیایە بوەتە بەشێك لە ژیانی مرۆڤایەتی و دەست بەردار بونی ئەستەمە, بە هەمان شێوەش بونی هاشتاگ لە ژیانی مرۆڤایەتیدا گرنگی خۆی هەیە لە بەدەنگەوە چون و پشتیوانی و هەڵمەڵتەكانی هەڵبژاردن و گەشەكردنی كۆمپانیاكان.

هەربۆیە پێویستە ئەوە بهێنینە بەرچاوی خۆمان كە هاشتاگ بەپێی زانستی سەردەمیانە و نوێ بەبەشێكی گرنگی هۆیەكانی پەیوەندیكردن دادەنرێت لەپێناو ئامانجێكی دیاری كراو.

کۆمپانیایەک ٧٥ هەزار دۆلار دەدات بەو کارمەندانەی منداڵیان دەبێت
پێشت کۆمپانیایەک ٧٥ هەزار دۆلار دەدات بەو کارمەندانەی منداڵیان دەبێت
“ئەمریکا و عێراق کۆدەبنەوە و تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن”
دواتر “ئەمریکا و عێراق کۆدەبنەوە و تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن”
ەیوەندیدار