مەسرور بارزانی: پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمەریكایە



مه‌سرور بارزانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كەناڵی ئێن بی سی ئەمەریكی رایگەیاند: سرووشتی هەڕەشەكان گۆڕاون پێمانوایە پێویستمان بە هاوكاری زیاترە لە رووی سەربازی و ئابووریی و سیاسیەوە، ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕوومان بوونەتەوە جیاوازن وەك لەو هەڕەشانەی داعش كە پێكەوە رووبەڕوویان بووینەوە.

سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: “پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمەریكایە و مەبەستمان ئەوە نییە پێویستمان بە سەربازی زیاترە، نەخێر ئێمە پێویستمان بە توانای سەربازی زیاترە بۆئەوەی توانای سەربازی پێشمەرگەمان بگاتە ئاستێك نەك تەنیا بەرگری لە خۆمان خەڵكی خۆمان بكەین بەڵكو بەرگری لە هەموو ئەوانەش بكەین لە هەرێمی كوردستانن”

ڕاشیگەیاند، “پێشبینی هاوكاری زیاتر دەكەین لە ئەمەریكاوە، هاوپەیمانە ئەمەریكییەكانمان پێماندەڵێن دەمانەوێت كوردستانێكی بەهێز ببینین چۆن؟ واتە پێویستە لە رووی ئابووری، سیاسیی و سەربازییەوە بەهێز بین بۆئەوەی بتوانین لەبەرامبەر هەڕەشەكان خۆمان بپارێزین”.

مەسرور بارزانی لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات، راگرتنی هەناردەی نەوت و نەدانی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بارگرانی دروستكردووە و خەڵكی تووشی كێشە بوونەتەوە، كۆمپانیا بیانییەكانیش كە ژمارەیەكیان ئەمەریكیین و لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنانیان كردووە تووشی كێشە بوون، بەڵام سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ سوودانی نیازپاكی نیشانداوە و ئومێد هەیە كێشەكان چارەسەر بكرێن.

پۆلیسی گەرمیان: کەسێکمان دەستگیرکرد کە مامۆستایانی بێزارکردبوو
پێشت پۆلیسی گەرمیان: کەسێکمان دەستگیرکرد کە مامۆستایانی بێزارکردبوو
کارتی شینیش بۆ کارتی زەرد و سوور لە یارییەکان زیاد کرا
دواتر کارتی شینیش بۆ کارتی زەرد و سوور لە یارییەکان زیاد کرا
ەیوەندیدار