پۆلیسی گەرمیان: کەسێکمان دەستگیرکرد کە مامۆستایانی بێزارکردبوو



پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتباریکی راگەیاند کە کە مامۆستایانی قوتابخانەیەکی بێزار دەکرد وو پەلاماری چەند مامۆستایەکیشی دابوو.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن مامۆستایانی قوتابخانەیەکەوە لەقەزای کەلار سکاڵا لەدژی تۆمەتبارێک تۆمارکرا کە ڕۆژانە بە ماتۆڕسکیل بوو بووە مایەی بێزارکردنی مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە و تەنانەت چەندین جار پەلاماری مامۆستایانی دابوو کەسێکیان دەستگیرکردووە.

دەشڵێت:”بنکەی پۆلیسی کەلار بەهاوکاری تیمی کامێرامانی بەشی پۆلیسی کەلار دوای وەرگرتنی زانیاری لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە توانیان تۆمەتبار بناسنەوەو دەستگیری بکەن”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوەو بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەکانی (495) و (413) بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

“ئەمریکا و عێراق کۆدەبنەوە و تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن”
پێشت “ئەمریکا و عێراق کۆدەبنەوە و تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن”
مەسرور بارزانی: پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمەریكایە
دواتر مەسرور بارزانی: پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمەریكایە
ەیوەندیدار