68 تۆمەتباری قاچاخی نەوت دەستگیر کران



ئاسایشی نیشتیمانی بڵاویکردەوە، رێگریان کردووە لە بەقاچاغبردنی زیاتر لە سێ ملیۆن لیتر سوتەمەنی بۆ دەرەوەی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاوی کردەوە، توانیویانە رێگری بکەن لە بەقاچاغبردنی سێ ملیۆن و ٤٩٢ هەزار لیتر سوتەمەنی لە بەسڕە و ٦٨ تۆمەتباریش دەستگیر بکەن.

ڕاسیگەیاند، لە هەڵمەتە فراوانەکەیاندا توانیویانە دەست بگرن بەسەر ٩٧ تانکەری هەڵگری سوتەمەنی دا، کە تۆمەتباران دەیانویست بە قاچاغ ببەنە دەرەوەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە درێژەی هەوڵەکانیان تیمەکانیان لە پارێزگای کەرکوک دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت کە بۆرییەکی نەوت دزی لیدەکرێت، توانیان بۆرییە سەرەکییەکانی گواستنەوەی نەوت کۆنتڕۆڵ بکەن لە نزیک رێگای بەغدا و کەرکوک.

ئاسایشی نیشتیمانی عێراق وتیشی.،” بۆرییەکە بۆ دزین و بە قاچاغبردنی نەوتی سپی بەکارهاتبوو”.

کێشەی دارایی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور چارەسەر دەکرێت؟
پێشت کێشەی دارایی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور چارەسەر دەکرێت؟
لە جیابوونەوەی هاوسەرگیریدا کامیان زیاتر ئازار دەچێژن؟
دواتر لە جیابوونەوەی هاوسەرگیریدا کامیان زیاتر ئازار دەچێژن؟
ەیوەندیدار