دەروازەی باشماخ: گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبیلی خۆیان بچن بۆ ئێران



دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە تا چوار ڕۆژی دیکە گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان ناتوانن بچنە خاکی ئێرانەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەو گەشتیارانە دەکەین کە بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن، لەئێستادا گەشتکردن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان تا بەرواری ١٢ ی شوبات ڕاگیراوە بەبۆنەی یادی ڕۆژی ٢٢ی بەهەمەنەوە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووە بۆماوەی چوار رۆژ.

ئەمەش لە کاتێکدایە گەشت کردن بەبێ ئۆتۆمبیل ئاساییە و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی ئێران بکەن، هاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانی ڕانەگیراوە و ئاسایی بەردەوام دەبێت.

بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
بریندارانی ڕووداوەکەی دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا
دواتر بریندارانی ڕووداوەکەی دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار