نرخی نەوت دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە



بە هۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرلەنوێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 46 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرەو هەڵکشان دەچێت و نرخی بەرمیلێک گەیشتە 74 و چوار سەنت.

بە هۆی بەردەوامبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەی حووسییەکان لەسەر جموجوڵی کەشتییەکان لە دەریای سووردا، نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخی هەر بەرمیلێك زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.

بۆردومانی مووشەکی بنکەیەکی ئەمریکی لە سوریا دەکاتە ئامانج
پێشت بۆردومانی مووشەکی بنکەیەکی ئەمریکی لە سوریا دەکاتە ئامانج
پەروەردە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بڕیاری دا
دواتر پەروەردە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بڕیاری دا
ەیوەندیدار