وەزیری دادی هەرێم دەسەڵاتی دادنووسی بەخشییە 7 فەرمانبەر



وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی دادنووس بی 7 فەرمانبەر دەبەخشێت و ڕایدەگەیەنێت، بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەكرێت تەجاوزی رۆتین بكەن، بەڵام هیچ كات تەجاوزی یاسا نەكەن و دەشڵێت: “ئاگایان لە پێگە و هەیبەت و دەوامكردن هەبێت”.

وەزارەتی دادی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد لە كاتی ڕێوڕەسمی پێدانی دەسەڵاتی دادنووسی بە 7 فەرمانبەر و دوای ئەوەی سوێندی یاساییان خوارد، ڕایگەیاند، پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی دادنووسی، یەك لە ئەركە گرنگەكانی وەزارەتی دادە و پێویستە ئێوە لە ئاستی ئەو متمانەیەدا بن، كە وەزارەتی داد پێیداون.

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت بە پێی یاساكان و رێنماییەكان بەڵگەنامەكان ئیمزابكەن و وتیشی، “بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەكرێت تەجاوزی ڕۆتین بكەن، بەڵام هیچ كات تەجاوزی یاسا نەكەن”.

وەزیری داد دووپاتی كردەوە، كە دەبێت ئەوان وەكو دادنووس ئاگایان لە پێگە و هەیبەت و دەوامكردن هەبێت، دەبێت نموونە بن، چونكە هەڵبژاردنی ئەوان پاش دیراسەتكردنی ورد بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە وەزارەت هەوڵمانداوە كە كەسی شیاو بۆ شوینی شیاو دەست نیشان بكەین، لەوەشدا ئامانجمانە باشترین خزمەتگوازری بە هاووڵاتیان پێشكەش بكەین، دەبێت ئێوەش وەڵامی هەموو كەس بدەنەوە و بە ڕوویەكی گەشەوە مامەڵەی هاووڵاتیان جێبەجێ بكەن، چونكە من و ئێوەش ئەگەر بۆ خزمەتی هاووڵاتیان نەبوایە، لەم پلە و پایەدا دانەدەمەزراین، ئەمانەتی ئێوە و هاووڵاتیان، كە بەوپەڕی ڕێزەوە مەمەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.

هەریەك لە (ئەژین عەبدولخاڵق مامە، تریفە ئەحمەد عەبدوڵا، پەخشان عەبدولكەریم تاهیر، شڤان عەبدولڕەحمان عەزیز، زوهێر سادق فەقۆ، شەكێو عەبدولقادر حەمید، سیروان ئیسماعیل عەبدولقادر) دەسەڵاتی دادنووسیان پێدرا و پاش تەواو كردنی ساڵێك لەئەركی دادنووسیدا، وەكو دادنوس دەستنیشان دەكرێن و لە ئێستادا لە فەرمانگەكانی دادنووسی ئێوارانی هەولێر و بەحركە و دەشتی هەولێر دەستبەكاردەبن .

دڵنیا ڕەزازی بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
پێشت دڵنیا ڕەزازی بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
مەترسییەکانی خواردەمەنییە خێراکان دەزانیت؟
دواتر مەترسییەکانی خواردەمەنییە خێراکان دەزانیت؟
ەیوەندیدار