باشاک دەمیرتاش لە خۆکاندیدکردن کشایەوە



باشاک دەمیرتاش، هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوتری هه‌ده‌په‌ بڕیاریدابوو كه‌ خۆی كاندیدبکات بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئەستەنبوڵ، به‌ڵام ئێستا له‌ بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبوه‌ته‌وه‌.

باشاک دەمیرتاش، پێشتر بڕیاربوو بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ خۆی کاندید بکات له‌سه‌ر لیستی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، بەڵام پاش گفتوگۆکردنی لەگەڵ به‌رپرسانی پارته‌كه‌ له‌ كاندیدبوونی كشایه‌وه‌.

باشاک دەمیرتاش، ڕایگەیاندووە، “پارتی ئێمە بە وردبینییەکی زۆرەوە سیاسەتی هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێیی دیاریکردوەو، بۆ ئەوەی پشتگیرییەکی بەهێز بکەم، هەروەها وتبووم کە دەتوانم بەرپرسیارێتی کاندیدبوون لە ئەستۆ بگرم، به‌ڵام پاش گفتوگۆکدن پاشگەزبوومەوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، “شاندێكی حزبەکەمان هات و لە پێشهاتەکان ئاگاداریان کردمەوە، دوای چەند گفتوگۆیەک، پێیان ڕاگه‌یاندم کە لە ده‌ربڕینی پشتیوانیم بۆیان و كاندیدبوونم هێزیان بەدەستهێناوە و ڕێزیان لێ گرتین، ئێمە هەمیشە سوپاسگوزاری خەڵک و ناوەندی پارته‌كه‌مانین کە لە گفتوگۆکانی ئەندامێتیدا پشتگیریان کردین”.

هاوكات بڕیاری کشانەوەی باشاک دەمیرتاش لە کاندیدبوون، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ده‌مپارتی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، دەسەڵات لە قۆناغی ئێستادا ھەمو بژاردەکانیان ھەڵسەنگاندووە و لەگەڵ باشاک دەمیرتاش کۆبوونەتەوە و پێکەوە بڕیاریان داوە کە “نابێت باشاک دەمیرتاش کاندید بێت”، لە ڕۆژانی داهاتووردا کاندیدەکانی شارەوانی به‌ ڕای گشتی ده‌ناسێنرێن.

 

ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و  چوار قوربانی لێکەوتەوە
پێشت ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و  چوار قوربانی لێکەوتەوە
وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە
دواتر وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە
پەیوەندیدار