شاندی هەرێم: داوای بەردەوامبوونی یارمەتییەکانی ئەمریکا دەکەین



هەرێمی کوردستان داوای بەردەوامبوونی ئەو یارمەتی و پشتگیرییانە دەکات کە ئەمریکا پێشکەشی هەرێمی کوردستانی دەکات و باس لە بەردەوامبوونی مەترسییەکانی تیرۆر و داعشیش دەکات.

شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆنگرێسى ئەمریکا له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى كۆنگرێس مايكڵ ڕۆجه‌رز سه‌رۆكى ليژنه‌ى سه‌ربازى و ئاده‌م سميس ئەندامی باڵای پارتی دیموکرات لە ليژنه‌ى سه‌ربازى و مايکڵ واڵتز ئه‌ندامى ليژنه‌ی سەربازی و کاروباری دەرەوە و هاوسەرۆکی گرووپی کوردی ـ ئەمه‌ریکی لە کۆنگرێس و جيم بێرد له‌ ليژنه‌ى کاروباری ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێس، چه‌ند ديدارێكيان ئه‌نجامدا و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.

له‌ ديداره‌كاندا شاندى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێزانينان بۆ پشتگيريى كۆنگرێسى ئەمریکا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و داوايان كرد له‌ يارمه‌تيدان و پشتگيرييان بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن.

هه‌روه‌ها دوايين هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و پرۆسه‌ى چاكسازييان له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌.

سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو کە دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت.

فوئاد حسێن و بلینکن باسی سزادانی بانکە عێراقییەکان دەکەن
پێشت فوئاد حسێن و بلینکن باسی سزادانی بانکە عێراقییەکان دەکەن
خنکاندنی سلێمانی
دواتر خنکاندنی سلێمانی
ەیوەندیدار