بایدن چۆن چاوی بە سەرۆکی فەرەنسا دەکەوێت کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە؟



جۆ بایدن لە میانی وتارێکی جەماوەریدا باس لە کۆبوونەوەی خۆی دەکات لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا، بەڵام لەبری ئەوەی ناوی “ئیامنوێل ماکرۆن” بهێنێت، ئاماژە بە “فرانسوا میتران” دەکات کە ٣٠ ساڵە کۆچی دوایی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەم دواییانەدا لەگەڵ فرانسوا میتراند، سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەتەوە کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە.

لە میانی وتارەکەیدا لەبەردەم خەڵکێکی زۆر لە لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادا، بایدن باسی لە دیدارێک کرد کە لەگەڵ “ئیمانوێل ماکرۆن” سەرۆکی فەرەنسا لە کاتی کۆبوونەوەی گروپی حەوت لە ئینگلتەرا ئەنجامیاندا، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە دەستبەکاربوونی بایدن کە لە کۆشکی سپی دەسەڵاتی گرتە دەست.

بایدن لە وتارەکەیدا بە هەڵە لەبری ئەوەی بڵێت لەگەڵ  ئیمانوێل ماکرۆن کۆبووەتەوە دەڵێت کە لەگەڵ فرانسوا میتران کۆبووەتەوە، کە ٣٠ ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بایدن-ی تەمەن ٨٠ لە کاتی وتاردانیدا بەردەوام هەڵەی زارەکی دەکات و لە بیرکردنەوەکانیدا ون دەبێت و تەنانەت خۆی بە “ئامێری هەڵە” ناوبردووە، هەربۆیە لەلایەن ڕکابەرەکانیی وەک “ترەمپ” ەوە بەردەوام تانەی لێدەدرێت.

نرخی نان لە سووریا بۆ دوو بەرامبەر بەرزبوەوە
پێشت نرخی نان لە سووریا بۆ دوو بەرامبەر بەرزبوەوە
ڕێژەی بارانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە
دواتر ڕێژەی بارانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار