ڕێژەی بارانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە



ئەمساڵ لە سەنتەری سلێمانی ٣٠١ ملیممەتر باران باریوە، تا سبەینێ کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ناوچە کوێستانییەکان بەفردەبارێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٠ ملیمەتر باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریووە.

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بارانباریندا لە سەنتەری سلێمانی تا ئێستا ٣٠١.٨ ملیم باران باریوە، بەراود بە ساڵی ڕابردوو تەنها پۆینتێک زیاترە، کە ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە ٣٠١.٧ ملیم باران باریوە.

پلەی گەرما لە چوار بۆ هەشت پلەی سلیزییە، ڕادەی شێ ٪٩٥، بەو هۆیەوە تەمێکی زۆر دروستبووە، مەودای بینین کەمبووەتەوە.

پلەکانی گەرما نزیکە لە ئاستی تێکڕاییەکانی ئەم مانگە، ئەمڕۆش کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە، باران و نمەباران بەردەوام دەبێت، لە ناوچە کوێستانییەکان بەفردەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە کەشوهەوا تا ڕادەیەک جێگیردەبێت، هەور و نیمەچە هەوردەبێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەشێوەیەکی ڕێژەیی تا ١٢ پلە بەرزدەبنەوە، بەو هۆیەشەوە ڕادەی شێ کەمدەبێتەوە.

بایدن  چۆن چاوی بە سەرۆکی فەرەنسا دەکەوێت کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە؟
پێشت بایدن چۆن چاوی بە سەرۆکی فەرەنسا دەکەوێت کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە؟
زانیاری لەبارەی سەقامگیربوونی کەشوھەوا بڵاوکرایەوە
دواتر زانیاری لەبارەی سەقامگیربوونی کەشوھەوا بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار