زانیاری لەبارەی سەقامگیربوونی کەشوھەوا بڵاوکرایەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت، تەم دروستدەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەکی ھەواوە و کەش سەقامگیر دەبێت و ئاسمان بە زۆری بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان 5-15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەی با لەگۆڕاندا دەبێت .

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتەکانی ئەمشەو تا بەرەبەیانی سبەینێ ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چر لەسەر زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبێت، دووبارە کاتەکانی سبەی شەو بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە تەم و مژ لەناوچە شاخاویەکان بەگشتی دروست دەبێتەوە و لەگەڵ ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دھۆک.

 

ڕێژەی بارانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە
پێشت ڕێژەی بارانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە
40 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشت
دواتر 40 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشت
ەیوەندیدار