وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی بەغدا دەکات



وەزیری بەرگری تورکیا بە یاوەری سوپاسالاری وڵاتەکەی سەردانی بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەك کۆبوونەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

ڕوونیشیکردەوە کە مەتین گوراک سوپاسالاری تورکیا یاوەری وەزیری بەرگری دەکات.

سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ بەغدا هاوکاتە لەگەڵ هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستاندا کە بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامیان دەدات.

تا ئێستا دەیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بە هۆی بۆردومان و تۆپبارانەکانی تورکیاوە بوونەتە قوربانی.

40 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشت
پێشت 40 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشت
شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە
دواتر شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە
ەیوەندیدار