ئاڵتون زۆرترین ئاستی دابەزینی تۆماركرد



بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی دامەزراندن لە ئەمریكا و دابەزینی ڕێژەی بێكارییەوە و خاوبوونەوەی مەترسییەكانی شەڕی ئۆكراینا و غەززە، نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دابەزینی تۆماركرد و نرخەكەی 40 دۆلار دابەزیوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بەهای یەك ئۆنسە زێڕ بە 2057 دۆلار بوو دابەزیوە بۆ 2016 دۆلار بەوەش نرخەكەی زیاتر لە 40 دۆلار دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا بەهای یەك ئۆنسە بە 2016 دۆلارە و یەك لیرەی عەیار 21 بە 442 هەزار دینارە.

وتیشی، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 502 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 442 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 382 هەزار دینارە”.

مینی پاسێك وەرگەڕا و 9 كەس بریندارن
پێشت مینی پاسێك وەرگەڕا و 9 كەس بریندارن
شاندێكی هەرێم گەیشتە ئەمریكا
دواتر شاندێكی هەرێم گەیشتە ئەمریكا
ەیوەندیدار