مینی پاسێك وەرگەڕا و 9 كەس بریندارن



نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان لە پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێكەوە 9 كەس بریندار بوون.

نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان لە پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕێگای پێنجوێن ـ سەیدسادق بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە 9 کەس برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئەوەی بریندارەکان گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان،لەلایەن پزیشکان و تیمی فریاکەوتن و کارمەندانی نەخۆشخانەوە کاری پێویستیان بۆ کرا و 6 لە بریندارەکان نێردرانەوە بۆ ماڵەوە.

ئاشكراشی كردووە، سیانی تریان بەهۆی ناجێگیری باری تەندرووستیان ڕەوانەی سلێمانی کران.

پێشت تەندروستی راپەڕین هەلی کار رادەگەیەنێت
ئاڵتون زۆرترین ئاستی دابەزینی تۆماركرد
دواتر ئاڵتون زۆرترین ئاستی دابەزینی تۆماركرد
ەیوەندیدار