شاندێكی هەرێم گەیشتە ئەمریكا



شاندێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێ‌ كردنی دۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەرێم و عێراق گەیشتە ئەمریكا.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شاندێك بە سەرۆكایەتی فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم گەیشتە واشنتۆن و چەند دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆن دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، شاندەكە دەربارەی پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، گفتوگۆیان دەبێت و بیروڕا دەگۆڕنەوه.

ئاڵتون زۆرترین ئاستی دابەزینی تۆماركرد
پێشت ئاڵتون زۆرترین ئاستی دابەزینی تۆماركرد
عێراق فۆڕمی دامەزراندنی ڕاگەیاند و هەرێم دەگرێتەوە
دواتر عێراق فۆڕمی دامەزراندنی ڕاگەیاند و هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار