بانکی ناوەندیی ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، نرخی دۆلاریش دابەزی



بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکیش ١٥١ هەزار و ٩٥٠ دینار بوو.

بانکی ناوەندی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار و ١٨٩ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٨٣ ملیۆن و ٦٨١ هەزار و ٨٥٩ دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و ٢٣ ملیۆن و ٤١٨ هەزار و ٣٣٠ دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار و ٩٥٠ دیناری عێراقی، بەرامبەر ب دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ دابەزینی بەهای دۆلار خستەڕوو، بەڵام بە فەرمی تا ئێستا جێبەجێنەکراوە.

خۆپیشاندانی مامۆستایان لە ناوچەکانی بایکۆت دەستیپێکردەوە
پێشت خۆپیشاندانی مامۆستایان لە ناوچەکانی بایکۆت دەستیپێکردەوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات: شەش ئەنداممان شەهید بوون
دواتر هێزەکانی سووریای دیموکرات: شەش ئەنداممان شەهید بوون
ەیوەندیدار