شارەزایەکی کەشناسی: بارانی باش و مامناوەند بەردەوامدەبێت



شەپۆلی بارانبارین بەردەوامی دەبێت تا سبەینێ، هاوکات ئەگەری بەفربارین تەنها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، بەدرێژای کاتەکانی ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی باش و مامناوەند پچر پچر تا کاتەکانی شەو دەبارێت، کە ڕێژەکەی لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەرین، شاخەکانی پارێزگای ھەولێر زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ سێشەمە لە کاتەکانی بەیانیەوە کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت لەسەرجەم ناوچەکاندام ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و تا کاتەکانی ئێوارە ھەندێک کات ھەورەکان لەھەندێ ناوچەدا چردەبێتەوە بەشێوەی بارانی کورت خایان بەلاوازی بەردەوامی دەبێت و لەشەودا کۆتای پێدێت، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 1 تا 2 بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەندە 10-25 کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا بە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە.

ئاراس جەبار، ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر تەنھا لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا بەفر دەبارێت، لە بەرزی زیاتر لە 1100 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە و لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و ڕاپەرین لە بەرزی زیاتر لە 1200 مەتر ئەگەرەکان کراوەیە بۆ بارینی بەفر.

ئەوەی لە پەلامارەكانی ئەمریكادا، سەیرو سەمەرە بوو!
پێشت ئەوەی لە پەلامارەكانی ئەمریكادا، سەیرو سەمەرە بوو!
پێش کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگا، عەرەب و تورکمان بڕیاریان دا
دواتر پێش کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگا، عەرەب و تورکمان بڕیاریان دا
ەیوەندیدار