پێش کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگا، عەرەب و تورکمان بڕیاریان دا



بە هۆی بڕیاری پێشوەختەی عەرەب و تورکمانەکانەوە، پێناچێت کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك ئەنجامبدرێت، کە دەبوو هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبچووایە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك ئەنجام بدرێت کە لە ئەگەری سازکردنیدا دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە.

بڕیاربوو کۆبوونەوەکە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی ڕێکنەکەوتنی پێکهاتەکانەوە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

عەرەب و تورکمانەکان تا درەنگانی شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەدا بوون بۆ گفتوگۆکردن لەسەری ئەگەری ڕێککەوتنی هەردوولا و چۆنێتی دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکان، بەڵام کۆبوونەوەکە بە بێ ئەنجام کۆتایی هات.

بە پێی میدیا عێراقییەکان، عەرەب و تورکمانەکان بڕیاریان داوە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك نەکەن و ئەوەش دەبێتە لەمپەڕ لەبەردەم ئامادەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.

بە هۆی ئەوەی هیچکام لە لایەنەکان نەیاتنوانیوە زۆرینەی کورسییەکان بەدەستبهێنن، بۆیە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگا پێویستیان بە هاوپەیمانیکردن هەیە.

دوێنێش هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە یەکدەنگبوون لەسەر دیاریکردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووك.

شارەزایەکی کەشناسی: بارانی باش و مامناوەند بەردەوامدەبێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: بارانی باش و مامناوەند بەردەوامدەبێت
مامەڵەکردن بە دۆلار لە هەشت بانکی عێراقی قەدەغەکرا
دواتر مامەڵەکردن بە دۆلار لە هەشت بانکی عێراقی قەدەغەکرا
ەیوەندیدار