شەپۆلێكی دوو ڕۆژەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و تاوەكو ئێوارەی سێ‌ شەممە بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی باکوور لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لەکاتەکانی شەودا ئاستی دابارینی باران بەگوێرەی کات زیاد دەکات بەڕێژەی مامناوەند بەتایبەت لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و شاخاوییەکانی خۆرھەڵاتی ھەولێر و کاریگەری زیاتر ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویەکاندا لەبەرزی 1200 مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە.

ڕاشیگەیاند، لەسەنتەری شارەکان پێشبینی بارینی بەفر ناکەین و حاڵەتی ئەمجارە بەراورد بەشەپۆلی ڕابردوو گەرمترە و بەفر لەبەرزی زیاتردا ئەبارێت و بەگشتی بارانەکە بۆ ناوچەکانی کەمتر ئەبێت .

ڕوونیشی كردەوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەمە 6/2/2024 بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ بەردەوامی ئەبێت و خێرایی با لەو ماوەیەدا ھەندێک کات مامناوەند بۆ چالاک دەبێت بەخێرایی 10-25کم/ک لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواوە و پلەکانی گەرماش لەسبەینێوە بەرزبوونەوەیەکی کەم بەخۆیەوە ئەبینێت.

نزیکەی ٤٠٠ گەشتیار لە بناری چیای حەسەن بەگ گیریان خواردووە
پێشت نزیکەی ٤٠٠ گەشتیار لە بناری چیای حەسەن بەگ گیریان خواردووە
بەشەخۆراك دەستی پێكرد و شیر و هێلكە و گۆشت بە هەرزان دەدرێت بە هاووڵاتیان
دواتر بەشەخۆراك دەستی پێكرد و شیر و هێلكە و گۆشت بە هەرزان دەدرێت بە هاووڵاتیان
ەیوەندیدار