نزیکەی ٤٠٠ گەشتیار لە بناری چیای حەسەن بەگ گیریان خواردووە



بەهۆی بەفربارین و سەختی رێگاکەوە نزیکەی ٤٠٠ گەشتیار لە بناری چیای حەسەن بەگ گیریان خواردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی بارینی بەفر لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو، ٤٠٠هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ نزیکەی 400 گەشتیار ،کە زۆربەیان گەشتیاری ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی گەشتیاری سەردانی چیای حەسەن بەگیان کردبوو، دواتر لە گەڕانەوەدا بەهۆی بەفربارینەوە پاسەکانیان گیری خواردووە و تووشی ئاستەنگی گەڕانەوە بوون.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لەهەوڵدان بۆ کردنەوەی ڕێگاکان، و سەرقاڵی پڕۆسەی رزگارکردنی گەشتیارەکانن و توانراوە بەشێک لەو پاسانە ڕزگار بکرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەپۆلی بەفر و باران ماوەی نزیکی دوو هەفتەیە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە ناوچە شاخاویی و بەرزەکانیش بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە،

ناحیەی وەرتێش هاووڵاتیانی ئاگادار کردەوە رێگای زینی و وەرتێ بەکارنەهێنن و بەتەواوی ڕێگاکە گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
پێشت بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
شەپۆلێكی دوو ڕۆژەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دوو ڕۆژەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار