بەشەخۆراك دەستی پێكرد و شیر و هێلكە و گۆشت بە هەرزان دەدرێت بە هاووڵاتیان



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی 1ی ئەمساڵ دەكەن و ئاشكراشی دەكات، كە ئاردی سفر و شیر و هێلكە و گۆشت بە نرخی هەرزان و پاڵپشتی كراو بە هاووڵاتیان دەفرۆشن.

ئەسیر داود غریری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ٢٠٢٤ لەسبەینێ دوو شەممەوە بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

لای خۆشیەوە، لما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك ڕایگەیاندووە، کۆمپانیایاكەیان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردوە و ماددە خۆراکیەکان لەکۆگای کۆمپانیاکەدا دانراون، بۆیە داوا لەبریکارانی خۆراک دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی سەبەتەی خۆراكی ھاووڵاتییان.

ئاشكراشی كردووە، “ھاووڵاتییان دەتوانن لەسبەینێوە دوو شەممە 5ی شوبات سەردانی بریکارەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگەیان”.

وتوشیەتی، “هەریەكە لە ماددەكانی ئاردی سفر لە جۆری (داس) و شیر و ھێلکە و گۆشتی مریشک‌ و گۆشتی سوور و دۆشاوی تەماتە بەنرخی پاڵپشتیکراو لەڕێگەی تیمەكانی گەڕۆك و ناوەندەكانی بەبازاڕكردنەوە بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت”.

شەپۆلێكی دوو ڕۆژەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی دوو ڕۆژەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
فرۆشیاری شامپۆکە دەستگیر کرا
دواتر فرۆشیاری شامپۆکە دەستگیر کرا
ەیوەندیدار