ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات



دوای ئەوەی دوێنێ 618 ملیارەکەی بەغدا درایە هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ هەینی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک-ی 2024.

بە پێی لیستەکەی دارایی، ئەمڕۆ هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، هەروەها یەکەی 70 و 80ـی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

لیستەکە بە جۆرێکە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە 2.2.2024 تاوەکو 8.2.2024 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و خانەنشینان دێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی 50 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو تێپەڕیوە و مووچەی 3 مانگی ساڵی ڕابردوو بە چارەنووسی نادیار سپێردرا.

پلەبەرزكردنەوە بۆ پێشمەرگە كرا و فەرمانبەرانیش 9 ساڵە چاوەڕێن
پێشت پلەبەرزكردنەوە بۆ پێشمەرگە كرا و فەرمانبەرانیش 9 ساڵە چاوەڕێن
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان
دواتر ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان
ەیوەندیدار