ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان



بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بۆ نۆرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی (حجز الالكترونی) لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بە دواوە و لە دوای كاتژمێر 9ی شەو دەستپێدەكات تاوەكو شوێنی (حجز) نامێنێت.

لە راگەیەندراوێکدا پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، نرخی تێچووی پاسپۆرت ٩١ هەزار دینارە، ئەگەر (حجز الاكترونی) هەبێت و خۆ ئەگەر حجزی ئەلیكترۆنی نەبێت پێویستە ١٠٠ هەزار دینار رسوومات زیادە بدەیت كە ٩١ هەزار دینار دینار تێچووی پاسپۆرتەكە و كۆی گشتی ١٩١ هەزار دینار دەكات، بۆیە باشترە ( حجزی الالكترونی) بكرێت تاوەكو تەنها ٩١ دینار بدرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەگەر هاوڵاتی چاوپێكەوتنی دوای كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی هەبوو، دوو كاتژمێر پێشوەخت سەردان بكات، بەڵام چاوپێكەوتنی بەیانیان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا پێویستە هاووڵاتی ئامادەبێت كە تەنها كار بە كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری دەكرێت.

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات
پێشت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات
شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو بەفرو باران دەبارێت
دواتر شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو بەفرو باران دەبارێت
ەیوەندیدار