شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو بەفرو باران دەبارێت



شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لە بارەی کەشوهەوای ئەمشەو ئاشکرا دەکات و دەڵێت:” لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی دیکەش بەفر بارین دەستیپێکردووە.

محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە سنوری ناوچە شاخاوییەکانی (شارباژێڕ و پێنجوێن هەورامان و بەرزاییەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و قەرەداغ و بەشێک لە سنوری قەڵادزێ و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی بازیان و دووکان)، لە ناوچەکانی دیکەش بارانە، جگە لە سنوری هەولێر و دهۆک و سۆران و ڕاپەڕین و لە هەندێک ناوچەش باران و بەفر بە تێکەڵی دەبارێت و تا سبەینی بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت:”لەبەر ئەوەی لەم شەپۆلەدا زۆرینەی شێ لە دەریایی سورەوە هاتوەتە ناوچەکانمان کەمتر کاریگەری لەسەر ناوەڕاست و ڕۆژئاوای هەرێمی
کوردستان دەبێت”.

ئەو شارەزایەی کەشناسی نەخشەی ئەمشەوی بەفر و بارانبارینی بڵاوکردووەتەوە بەمشێوەیە:-
ڕەنگی سەوز = باران
ڕەنگی شین = بەفر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان
پێشت ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان
سەرۆککۆماری عێراق: گەورەترین گۆڕانکاری کە عێراق بەخۆیەوە بینیوە ئازادی و دیموکراسییە
دواتر سەرۆککۆماری عێراق: گەورەترین گۆڕانکاری کە عێراق بەخۆیەوە بینیوە ئازادی و دیموکراسییە
ەیوەندیدار