ئاوات شێخ جەناب،بە ئینفاقی فعلی دەستخراوەتە قورگی مووچە خۆرانەوە



وەزیری دارایی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای حزبەکەی کەناڵی KNN ڕایگەیاند، لە 90 ٪ ی لیستی مووچەخۆران پاک و بێگەردە، و لە 2019 وە لیستی مووچەمان داوەتە بەغدا.

وەزیری دارایی  ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی گرفتێکی دەستکردەوە کێشە بۆ ناردنی 618 ملیارەکە دروستکرا، دەنا بەغدا دوو هەفتەیە بڕیاری لێداوە، وەک ئاشکرایە لە ساڵی 2012 وە حەسار خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، و بەو ئاسانییە ناتوانین لە ماوەیەکی کورتدا تێی پەڕێنین.

ڕاشیگەیاند، بەپێی یاسای بودجە پشکی هەرێم سەرو 16 ترلیۆن دینارە، و ئەوەی ئێستا بەغدا دەینێرێت کە مانگانە 618 ملیار دینارە و لە ئینفاقی فعلی بۆ هەرێم دەنێررێت،  تەنها 7 ترلیۆنە و بەشی مووچەی مووچەخۆران ناکات.

سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، وەزیری دارایی ڕایگەیاند، سەرجەم پێشنیارەکان بۆ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دراوەتە دەست بەغدا و چاوەڕێی وەڵامین،

وتیشی” وەک ساڵی دارایی تازە عێراق چەند ڕۆژێکە مووچەی دابەشکردووە و ئێمەش دەستمان پێکرد و لەماوەی هەفتەیەکدا مووچە دابەشدەکرێت”.

دەربارەی دواکەوتنی مووچە بۆ مانگەکانی تر ئاوات سێخ جەناب ڕایگەیاند، “مەفروزە مانگانە بەغدا پارەمان بۆ بنێرێت و میزان مراجەعە و لیست و هەژماری بانک ئامادەیە و ڕێرە قانونی و ئیدارییەکان کۆتاییان پێهاتووە”، وتیشی  نیەتی خێر و ئیجماع هەیە بۆ هەمواری یاسای بودجە و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، چونکە عێراقیش لە یاسای بودجەدا تووشی گرفت بووە و هەوڵ دەدرێت هەموار بکرێتەوە.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە سلێمانی دواخرا
پێشت تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە سلێمانی دواخرا
نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێشوو دیاریکرا
دواتر نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێشوو دیاریکرا
ەیوەندیدار