تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە سلێمانی دواخرا



نوێنەری خوێندکارانی ١٢ ئامادەیی ڕایگەیاند، لەکۆی چوار داواکاری وەزیری پەروەردە دوو داواکاریی بۆ جێبەجێکردین و داواکارییەکیشی بۆ گۆڕین.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوێنەری خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە سلێمانی و دەوروبەری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، وەزیری پەروەردە دوو لەو داواکارییانەی بۆ جێبەجێکردین ئەوانیش، درێژکردنەوەی ماوەی تاقیکردنەوەکان بوو لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن.

ڕوونیشیکردەوە، تاقیکردنەوەکانی ١٢ ئامادەیی لە سنووری بایکۆت لە 3-6 ەوە گۆڕدرا بۆ 3-8 و لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ تاقیکردنەوە دەکرێت، تەنها ئەو قوتابخانانەی لە 13ی ئەیلول و مانگی 10 دەوامیان کردووە ئاسایی لە 3-6-2024 دەست دەکەن بە تاقیکردنەوە.

هاوکات خولی دووەم بۆ 15-9 دوخرا، واتە خولی دووەمی ١٢ ئامادەیی لە سلێمانی و دەوروبەری لەگەڵ خولی سێیەمی هەولێر و دهۆک ئەنجام دەدرێت.

لە ماوەکانی ڕابردوودا خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە سلێمانی و دەوروبەری خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، و چەند داواکارییەکیان لە وەزیری پەروەردە هەبوو ئەوانیش:

  • کەمکردنەوەی مەنهەج لە بەشێک بۆ دوو بەش بەبێ ئەوەی زیان بە خوێندکاران بگات.
  • داخڵکردنی خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەکان بە چوار بابەت، واتە لە سێ بابەتەوە کە دەرنەچووبن بکرێت بە چوار بابەت.
  • درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ.
  • درێژکردنەوەی کاتی تاقیکردنەوەکان .

ئەمڕۆش وەزیری پەروەردە چاوی بە نوێنەران کەوت و چەند بڕگەیەک لە داواکارییەکانیان جێبەجێ کرا، تەنها ئەو بڕگەیە نەبێت کە پەیوەندی بە کەمکردنەوەی مەنهەج هەبوو.

 

“یەکگرتوو هەرگیز بەشێک نەبووە لە گرفت و کێشەکان”
پێشت “یەکگرتوو هەرگیز بەشێک نەبووە لە گرفت و کێشەکان”
ئاوات شێخ جەناب،بە ئینفاقی فعلی دەستخراوەتە قورگی مووچە خۆرانەوە
دواتر ئاوات شێخ جەناب،بە ئینفاقی فعلی دەستخراوەتە قورگی مووچە خۆرانەوە
ەیوەندیدار