پێنج داعش كوژران یەكێكیان سەركردەیە



وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، كوژرانی 5 چەكداری داعش لە قەزای تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا ڕادەگەیەنێت كە یەكێكیان سەركردە بووە لەنێو ڕێكخراوەكە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، و بەپێی زانیاریی هەواڵگری ورد كە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە فەراهەمكرا، هێزە ئاسمانییەكان لە قەزای تەلەعفەر و لە چوارچێوەی چیاكانی شێخ ئیبراهیم هێرشێكیان ئەنجامدا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، لە هێرشەكەدا 5 تیرۆریست كوژراون كە یەكێكیان سەركردەی گروپە تیرۆریستییەكانی داعشە”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاماژە بە بەڵێنی دەزگای دژە تیرۆر دەكات بۆ گەلی عیراق كە بەردەوامدەبن لەسەر پرۆسەكانیان دژ بە گروپە تیرۆریستییەكانی داعش.

 

هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
پێشت هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
پاكستان و ئەمریكا پەیوەندییەكانیان تاوتوێ كرد
دواتر پاكستان و ئەمریكا پەیوەندییەكانیان تاوتوێ كرد
ەیوەندیدار