مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکان دابەشدەکرێت



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشکردنی مووچەی کرێکارە خانەنیشنانکراوەکانی بۆ مانگی شوبات ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دابەشکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنیشنانکراوی بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٤ لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ڕاگەیاند.

وەزارەتی کاری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکانی تەواوکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی جیاوازیی مووچە کرێکارە خانەنشینکراوەکان خەرجدەکرێت، کە مووچەیەکانیان بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران ژمارە ١٨ی ساڵی ٢٠٢٣ هەموارکراوە و دەستکاریکراوە، جیاوازیەکە لە ١٢-١-٢٠٢٣ دەست پێدەکات تا ئێستا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە بەردەوامە لە بەدواداچوون و دەستکاریکردنی مووچە بۆ داواکاری سکاڵا کە لەلایەن خانەنشینانەوە پێشکەش دەکرێت.

بە هۆی نەناردنی 618 ملیارەکە، داوای بایکۆتکردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
پێشت بە هۆی نەناردنی 618 ملیارەکە، داوای بایکۆتکردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک خرایە ڕۆژی دووشەممە
دواتر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک خرایە ڕۆژی دووشەممە
ەیوەندیدار