بە هۆی نەناردنی 618 ملیارەکە، داوای بایکۆتکردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت



پەرلەمانتارێکی کورد داوای بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات ئەگەر هاتوو، بەغدا تا سبەینێ ئەو پارەیە نەنێرێت کە بڕیار بوو بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هیچ مانایەکی نیە بڕیاری تەمویلکردنی مووچەی هەرێم جێبەجێ نەکرێ کە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە.

کاروان یاروەیس دەڵێت: “هەتا ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتحادی 618 ملیارەکە نەنێرێ و گرەنتی نەدات کە مانگەکانی داهاتووش دوایناخات، پێویستە پەرلەمانتارانی کورد و هەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکان وەک فشار بایکۆتی دانیشتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، بەمەش دەتوانین دانیشتنەکان پەکبخەین و گرفت بۆ رێژەی یاسایی دانیشتنەکان دروست بکەین”.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ڕەوانەکردنی 618 ملیار دینار دا بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

دژەتیرۆری کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هێرش کرابێتەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر
پێشت دژەتیرۆری کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هێرش کرابێتەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر
مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکان دابەشدەکرێت
دواتر مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکان دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار