کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک خرایە ڕۆژی دووشەممە



کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە بڕیاربوو سبەینێ ئەنجام بدرێت، بەڵام بە نووسراوێک دانیشتنەکە دواخرا بۆ ڕۆژی دووشەممە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، راکان جبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک نوسراوێکی دەرکرد، تێیدا دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووکی بۆ ڕۆژی دووشەممە کە ڕۆژی ٥ی شوبات دەکات، دواخست.

لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێناو دروستکردنی دەرفەتە بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن و لەسەر داوای چەند لایەنێک بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاساییان خوارد.

مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکان دابەشدەکرێت
پێشت مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکان دابەشدەکرێت
خوێندنگەیەکی کوردی لە کەرکووك سووتا
دواتر خوێندنگەیەکی کوردی لە کەرکووك سووتا
ەیوەندیدار